دوای وه‌ستانی خوله‌كانی تۆپی پێ له وڵاتانی ئه‌وڕوپا بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌هۆی یاریه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، خوله‌كان جارێكی دیكه ده‌ستیان پێ كرده‌وه‌و له هه‌فته‌ی 29 ى خولی ئیسپانیا‌و له یاری دێربی كاتالۆنیا
كاتژمێر 6:15 خوله‌كی ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30 ى 3 ى 2019 به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه میوانداری یانه‌ی ئیسپانیۆلی هاوشاریه‌كه‌ی ده‌كات
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌م یاریه بارسێلۆنا دوایین یه‌كه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كاری ئه‌نجامداو لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی بلاوگڕانا شان به شانی هه‌ریه‌ك له ئارتورۆ ڤیدال و لویس سوارێز به شێوه‌یه‌كی ئاسایی مه‌شقیان كرد، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی هه‌رسێ یاریزان به‌م دواییه دووچاری پێكان هاتبوون، هاوكات عوسمان دێمبیلی هێشتان پێكانی چاك نه‌بۆته‌وه‌و بۆ یاریكردن ئاماده‌نیه
ئێرنیستۆ ڤالڤێردی ڕاهێنه‌ری بارسێلۆنا ڕایگه‌یاند كه تیپه‌كه‌ی له ئێستاوه ده‌چێته نێو قۆناغی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌و بردنه‌وه‌یان له ئیسپانیۆلیش ده‌بێته هانده‌رێكی به‌هێز تا ئه‌نجامی باش له یاریه‌كانی دیكه تۆماربكه‌ن، ڤالڤێردی گوتیشی، به‌هۆی خشته‌ی چڕوپڕی یاریه‌كانمان له‌م ماوه‌یه‌دا، ده‌بێت یاری دوای یاری گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌مان بكه‌ین تا یاریزانان ماندوو نه‌بن و هه‌وڵیش بده‌ین له‌سه‌ر ئه‌نجامه باشه‌كانمان به‌رده‌وام بین
جێگای باسه بارسێلۆنا به كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ستوشه‌ش خاڵ له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی لالیگا دایه‌و ئیسپانیۆلیش به سیی و چوار خاڵ له پله‌ی سێزده‌می ڕیزبه‌ند دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.