Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 15:46

سیئۆل هۆشداریی ده‌دات سه‌باره‌ت به‌ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی بنکه‌ی هاوشیتنی موشه‌کیی کۆریای باکوور

پیۆنگ یانگ له‌ ساڵی رابردووه‌وه‌ ده‌ستیكردبوو به‌ ئۆپه‌راسیۆنی رووخاندنی ئه‌م بنكه‌یه‌
کوردستان TV
100%

كۆریای باشوور رایگه‌یاندووه‌ كه‌ دراوسێ باكوورییه‌كه‌ی به‌مزووانه‌ پڕۆسه‌ی نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی هاویشتنی موشه‌ك به‌كۆتایی ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ پێشتر باسی كردبوو.

ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی كۆریای باشوور له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌زگای هه‌واڵگریی وڵاته‌كه‌ی وێڕای هۆشداریدان سه‌باره‌ت به‌ نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی بنكه‌ی موشه‌كیی " سو های " له‌لایه‌ن كۆریای باكووره‌وه‌، وتی: بڕیاربوو ئه‌م بنكه‌یه‌ به‌یه‌كجاریی دابخرێت، به‌ڵام پیۆنگ یانگ وا خه‌ریكه‌ نوێژه‌نی ده‌كاته‌وه‌.

كاری نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ره‌كیی به‌رهه‌مهێنان و هاویشتنی موشه‌ك له‌ ناوچه‌ی " سو های " دوای شكستی دانووستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكوور خێراتر بووه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پیۆنگ یانگ له‌ ساڵی رابردووه‌وه‌ ده‌ستیكردبوو به‌ ئۆپه‌راسیۆنی رووخاندنی ئه‌م بنكه‌یه‌.

وێنه‌كانی مانگی ده‌ستكرد كه‌ به‌مدواییه‌ خراونه‌ته‌ڕوو پیشانی ده‌ده‌ن كۆریای باكوور دووباره‌ ده‌ستیكردووه‌ته‌وه‌ به‌ چالاكیی له‌م بنكه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ مایه‌ی نیگه‌رانیی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ ئه‌گه‌ری تاقیكارییه‌ موشه‌كییه‌كانی كۆریای باكوور.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.