له ده‌ستپێكی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی 32 ی خولی ئینگلته‌را، كاتژمێر 3:30ى خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه ده‌بێته میوانی یانه‌ی فولهام
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنه‌ری مان سیتی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، سه‌رجه‌م یاریزانانی تیپه‌كه‌ی بۆ یاریه‌كه ئاماده‌ن، ته‌نها فابیان دیلف نه‌بێت كه به‌هۆی پێكان له یاریگاكان دوور كه‌وتۆته‌وه
گواردیۆلا گوتیشی، له چه‌ند یاریه‌كی ئه‌م دواییه‌ی فولهام، تێبینم كردووه كه ئه‌م تیپه له یاریگای خۆی به ئاستێكی به‌رز یاری ده‌كات، ڕاسته ئه‌نجامه‌كانی وه‌ك پێویست نیه، به‌ڵام من هه‌رگیز سه‌یری ڕیزبه‌ندی یانه‌كان ناكه‌م، به‌ڵكو ئاستی یانه‌كان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی یاریگا لای من گرنگه‌و فولهامیش ئاستی به‌رز به سه‌رپه‌رشتی سكۆت پاركێری ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی پێشكه‌شده‌كات
جێگای باسه مانچسته‌رسیتی یاریه‌كی دواخراوی هه‌یه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی حه‌فتاوچوار خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و فولهامیش به حه‌ڤده خاڵ له پله‌ی نۆزده‌م و پێش كۆتایی ڕیزبه‌ند دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.