له هه‌فته‌ی 32ی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌راو له یاری لوتكه‌دا، ئێواره‌ی سبه‌ى یه‌كشه‌ممه یانه‌ی لیڤه‌رپول میوانداری یانه‌ی تۆتنهام ده‌كات
یۆرگن كلۆپی ئه‌ڵمانی و ڕاهێنه‌ری لیڤه‌رپول له‌باره‌ی یاریه‌كه‌وه ڕایگه‌یاند كه خۆشحاڵه به گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م یاریزانانی تیپه‌كه‌ی له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتانیان به‌بێ پێكان، گوتیشی، ئه‌ركی یانه‌كه‌مان له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تۆتنهام سه‌خت و ئاڵۆز ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕكابه‌ره‌كه‌مان ئێستا له باشترین بارودۆخی دایه‌و به ئاسانی خۆی به ده‌سته‌وه نادات
كلۆپ ئاشكراشی كرد كه هه‌رسێ یاریزان جواو گۆمێزو ئه‌لیكسه‌نده‌ر ئارنۆڵدو شیردان شاكیری به شێوه‌یه‌كی ئاسایی مه‌شقیان كردووه‌و به‌ر له یاریه‌كه‌ش باری توانای جه‌سته‌ییان هه‌ڵده‌سه‌نگێنین ئینجا بڕیار ده‌ده‌ین كه ئاخۆ ئاماده‌ن بۆ یاریكردن یاخود نا
جێگای باسه لیڤه‌رپول به كۆكردنه‌وه‌ی حه‌فتاوشه‌ش خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و تۆتنهامیش به شه‌ستویه‌ك خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ند دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.