له گه‌ری 29 ى خولی یانه‌كانی ئیتالیا یانه‌ی كیڤۆ ڤیرۆنا له‌سه‌ر یاریگای خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی تووشی دۆراندن بوو له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی كالیاری به ئه‌نجامی سێ گۆلی بێ وه‌ڵام
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئه‌نتۆنیۆ بینتویدی به‌رێوه چوو، تیایدا تیپی میوان له‌سه‌ره‌تای یاری كۆنترۆلی تۆپ و یاریگای كرد‌و توانی له گێمی یه‌كه‌م ئه‌نجامه بۆ خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه و سێ گۆل تۆمار بكات
له خوله‌كی شازده فابیۆ بیساكانی ده‌رگای گۆل تۆمار ركدنی كرده‌وه ، ئینجا له خوله‌كی سی‌و سێ جواو بیدیۆ گالفاو گۆلی دووه‌می كالیاری تۆمار كرد.به‌ر له كۆتایی هاتنی ئه‌م گێمه به دوو خوله‌ك ئارتۆرۆ لونیتا گۆلی سێیه‌م و دلنیایی تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو
له گێمی دووه‌م وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو یانه بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام ئه‌نجامی یاری وه‌كو خۆی مایه‌وه
به‌م سه‌ركه‌وتنه خاله‌كانی یانه‌ی كالیاری له پله‌ی دوازده‌هه‌مینی ریزبه‌ند بۆ سی‌و سێ خال به‌رزبۆوه‌و یانه‌ی كیڤۆ ڤیرۆناش له پله‌ی بیسته‌م و كۆتایی ریزبه‌ند دێت به ته‌نها یازده خال .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.