له ئێستادا له هه‌رێمی كوردستان بابه‌ته‌كانی بیریكاری و زانسته‌كان له قۆناغی بنه‌ڕه‌تی به‌زمانی ئینگلیزی دهخورێندرێت ، تارهدایهك بۆت گرفت بۆ قوتابیان بگره بۆ مامۆستایانیش ئه‌گه‌ر چی زۆێك له شاره‌زایانی په‌روه‌رده ئه‌م سییتهمه به په‌سند ده‌زانن ، به‌ڵام هه‌ندێك له پسپۆران دژی ئه‌م شێوازن.
له كاتی سه‌ردان كردنی زانای كورد كۆچه‌ر بیركار بۆ كۆلیژه‌كانی هه‌ولێر یه‌كێك له پرسیاره‌كانی ،كه‌ئاراسته‌ی ناوبراو كرا بریتی بوو له ئایه منداڵی كورد له‌قۆناغی سه‌ره‌تایی به‌زمانی ئینگلیزی بابه‌تی بیركاری بخوێنێ باشتره یان به‌زمانی كوردی؟ چونكه ئێستا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كردویه‌تی ئینگلیزی،ئه‌و پرسیاره ئاراسته‌ی زانای بیركاری كۆچه‌ر بیركار كرا.
له‌وه‌ڵامدا زانای بیركاری كۆچه‌ر بیركار گوتی: واباشتره قوتابی له‌قۆناغه‌كانی بنه‌ڕه‌تی و دواناوه‌ندی به‌زمانی خۆی كهكوردیه بیركاری و بابه‌ته زانستییه‌كان بخوێنێ زۆر باشترهبۆ تێگه‌یشتن و بیركردنه‌وه، نه‌وه‌ك به زمانی تر، هه‌رهیچ نه‌بێت له‌قۆناغی بنه‌ڕه‌تی به‌كوردی بخوێنێ تا بتوانێ چاكتر فێربێ و داهێنان بكات دواتر كه‌چووه زانكۆ گه‌ر به ئینگلیزیش بخوێنی ئاساییه، چونكه قوتابی له‌قۆناغی سه‌ره‌تایی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بیری لای زانستهكهبێ به‌فێربوونی ئینگلیزی سه‌رقاڵ ده‌بێ و زانسته‌كه وه‌ك پێویست وه‌رناگرێ له هه‌مان كاتدا ناتوانێ ببێته كه‌سێكی داهێنه‌ر.!
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.