یانه‌ی هۆڤنهایم سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناو له سه‌ر یاریگاو له‌به‌رده‌م هانده‌رانی به چوار گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك له یانه‌ی بایه‌ر لێڤه‌ر كوزنی میوانی برده‌وه
یاریه‌كه له میانی گه‌ری 27ى خولی یانه‌كانی ئه‌لمانیاو له‌سه‌ر یاریگای راین نیكار ئه‌رینا به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی ده ئیسحاق بلفزوڵ گۆلی یه‌كه‌می بۆ یانه‌ی هۆڤنهایم تۆمار كرد، له خوله‌كی حه‌ڤده تیپی میوان ئه‌نجامی یاریه‌كه‌یان له رێگای یاریزان كیڤن فۆلاند یه‌كسان كرده‌وه‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاو یه‌ك سڤین بینده‌ر به هه‌له گۆلێكی له‌سه‌ر خۆیان تۆمار كرد‌و هۆڤنهایمی كرده خاوه‌ن گۆلی دووه‌م .له خوله‌كی شه‌ستوو یه‌ك ئیسحاق بلفزول گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد ،له خوله‌كی حه‌فتاو نۆ ئه‌ندرێچ كراماریش گۆلی چواره‌می تۆمار كرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی هۆڤنهایم له پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی كۆی خاله‌كانی بۆ چل‌و یه‌ك خال به‌رز كرده‌وه‌و یانه‌ی بایه‌ر لێڤه‌ركوزنیش له پله‌ی حه‌وته‌م مایه‌وه به چل‌و دوو خال .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.