له‌ده‌ستپێكی به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ی 30 ى خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا به یاری نێوان رین و لیۆن ده‌ستی پێكردو یانه‌ی لیۆن له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتن و سێ خالی به‌ده‌ست هێنا
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای روازۆن پارك به‌رێوه چوو ،له گێمی یه‌كه‌م هیچ لایه‌كیان نه‌یان توانی گۆل تۆمار بكه‌ن و ئه‌م گێمه به‌بێ تۆمار كردنی گۆل كۆتایی پێ هات .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی هه‌شتاو شه‌ش یاریزان مارتن تیریێر تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی له سوودی یانه‌ی لیۆنی میوان تۆمار كرد‌و سه‌ركه‌وتن و سێ خالی به‌خشیه یانه‌كه‌ی .
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش كۆی خاله‌كانی یانه‌ی لیۆن له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ په‌نجاو شه‌ش به‌رزبۆوه‌و یانه‌ی رینیش له پله‌ی هه‌شته‌م دێت به چل‌و یه‌ك خال .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.