ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، كه‌سوكاری شه‌هیدانی ده‌ستی تیرۆر و قوربانیانی كرده تیرۆریستییه‌كان به گشتی، قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
ههدار بارزانی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی له په‌رله‌مانی عێراق، رایگه‌یاندووه: كه‌سوكاری شه‌هیدانی ده‌ستی تیرۆر و قوربانیانی كرده تیرۆریستییه‌كان به گشتی، به‌پێی مادده‌ی 20 قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
گوتیشی: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندیمان به بڕیكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه كردووه، ئه‌وانیش گوتیان كه هه‌موو شتێك ئاماده‌یه، ته‌نیا ماوه بانگهێشتی حكوومه‌تی عێراق و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌كه ده‌ستبه‌كار بێت و ده‌ست به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر بكرێت.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ/ رزگار
سه‌رچاوه/ ماڵپهرِی kdp
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.