Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 15:34

دۆناڵد تره‌مپ : به‌هۆی ئه‌و ئازاره‌ى هاوڵاتیان پێوه‌ى ده‌ناڵێنن سزاکانى سه‌ر کۆریای باکوور که‌مده‌که‌ینه‌وه‌

له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند
کوردستان TV
100%


سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ دوێنێ هه‌ینی بڕیاریدا له‌م قۆناغه‌دا سزای زیاتر به‌سه‌ر كۆریای باكوور نه‌سه‌پێنێت و به‌شێكیشی كه‌م بكاته‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و ئازاره‌ی كه‌ هاووڵاتیانی كۆریای باكوور پێوه‌ی ده‌ناڵێنن. 

ترامپ له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ مارالاغوا له‌ فلۆریدا به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی كۆریای باكوور بیرم كرده‌وه‌ كه‌ سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ریاندا له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا گرنگ نیه‌، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ ئیتر له‌كاتی پێویستدا كاری خۆمان ناكه‌ین. 

هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ به‌نیازی ئه‌وه‌ین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئۆن سه‌رۆكی كۆریای باكوور نوێ بكه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی كه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌ هانۆی پایته‌ختی ڤێتنام له‌ كۆتایی مانگی شوبات مانای ئه‌وه‌ نیه كه‌ ئیتر ده‌ست به‌گفتوگۆ و دانوستان ناكه‌ینه‌وه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌پچڕێنین هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ به‌پێی توانا پارێزگاری له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات بكه‌ین. 

سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ ئاشكراشیكرد ئه‌گه‌ر بێتوو كۆریای باكوور چه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ڕاده‌ستی واشنتن بكات و وڵاته‌كه‌ی له‌و چه‌كانه‌ داماڵێت ئه‌وا بیر ده‌كه‌ینه‌وه‌  سه‌رجه‌م سزاكان هه‌ڵبگرین.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.