Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 15:21

پۆمپیۆ: ئه‌مریکا ده‌ستیکردووه‌ به‌ هه‌ڵمه‌تێکی گه‌وره‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێران

پۆمپیۆ: وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگریش تیایدا به‌شدارن
کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وێڕای ئاماژه‌ به‌ كرده‌وه‌كانی ئێران له‌ ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌مریكای باكووردا رایگه‌یاند كه‌ واشنتن ده‌ستیكردووه‌ به‌ هه‌ڵمه‌تێكی به‌فراوان و گه‌وره‌ی ئابووریی و سیاسیی له‌ دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران.

مایك پۆمپیۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی " نه‌شناڵ رێڤیو "ـدا  وتی: كۆماری ئیسلامیی ئێران گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌قامگیریی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌ستیكردووه‌ به‌ هه‌ڵمه‌تێكی به‌رنگاربوونه‌وه‌ له‌ دژی كرده‌وه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ كه‌ وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگریش تیایدا به‌شدارن.

پۆمپیۆ ئاماژه‌یدا به‌وه‌ش كه‌: كۆماری ئیسلامیی ئێران پشتیوانی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن و میلیشیاكانی عێڕاق و حزبوڵڵای لوبنان و حكومه‌تی سووریایه‌ و له‌ زۆرێك شه‌ڕانگێزیدا له‌م وڵاته‌ رۆڵی هه‌بووه‌ و له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا پێویست ناكات زۆر پرسیار بكه‌یت تا بگه‌یته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی حكومه‌تی تاران گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ تێكدانی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.