Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 21:30

بڕیاره‌ سبه‌ی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا به‌رێوه‌بچێت

ژمارەى دەنگدەران نزیکەى 57 ملیۆن کەس دەبێت
کوردستان TV
#13
100%

رۆژی یەکشەممە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا و باکووری کوردستان بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە سبەی یەكشەممه‌ دەنگدەرانى تورکیا و باکوری کورستان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکى شارەوانى شارو شارۆچکەکان، روو لە بنکەکانى دەنگدان دەکەن و وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەش ڕێوشوێنی ئەمنی توندی گرتووەتەبەر.

لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا، هەر دەنگدەرێك چوار دەنگ دەدات و هەموو دەنگەكانیشی دەخرێتە یەك زەرف، بە جۆرێك كاغەزە رەنگ سپییەكە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی شارەوانییە گەورەكانی توركیایە كە ژمارەیان 30 شارەوانییە، هاوكات كاغەزە رەنگ پرتەقاڵییەكە بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانییە گشتییەكانە و كاغەزە شینەكە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی شارەوانییەكانی ترە كە ژمارەیان 51 شارەوانییە، كاغەزە زەردەكەش بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانییەكانە.

ژمارەى دەنگدەران نزیکەى 57 ملیۆن کەس دەبێت و 13 پارتى سیاسیش بە نزیکەى نیو ملیۆن کاندیدەوە کێبڕکێ دەکەن لەسەر وەرگرتنى پۆستى سەرۆکى شارەوانییەکان.

پرۆسەكە لە پارێزگاكانی رۆژهەڵاتی توركیا كە زۆرینەی پارێزگاكانی باكوری كوردستان لە خۆدەگرێت، لە كاتژمێر 7 ی بەیانی دەستپێدەكات و كاتژمێری 4 ی پاشنیوەڕۆ كۆتایی پێدێت، به‌ڵام هه‌ندێ له‌ میدیاكان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، لە ناوچەكانی رۆژئاوای توركیا كاتژمێر 8 ی بەیانی دەنگدان دەستپێدەكات و كاتژمێر 5 ی پاشنیوەڕۆ كۆتایی دێت.

داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.