سوپای ئیسڕائیل رۆژی شه‌ممه رایگه‌یاند كه نزیكه‌ی 30 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینیی له یه‌كه‌م ساڵڕۆژی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی كه به " ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی هه‌فتانه " ناوزه‌د كراون، له‌سه‌ر سنووری نێوان غه‌ززه و ئیسڕائیل كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی وته‌بێژی سوپای ئیسڕائیل ژماره‌یه‌ك له فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له ته‌نیشت دیواره‌كانی سنوورییه‌وه به‌رد و كه‌ره‌سته‌ی ته‌قه‌مه‌نییان به‌ره‌و هێزه‌كانی ئیسڕائیل هاویشتووه.
وێڕای ئه‌وه به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی غه‌ززه وتی: گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵانی فه‌ڵه‌ستینیی به هۆی ته‌قه‌ی سه‌ربازانی ئیسڕائیل برینداربووه و كاتیژمێرێك دواتر گیانی خۆی له‌ده‌ستداوه.
شایه‌نی باسه كه ئه‌م بانگه‌شه‌یه تا ئێستا به فه‌رمیی پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.