دوای ئه‌وه‌ی كه دۆناڵد ترامپ هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی سنووری نێوان ئه‌مریكا و مه‌كسیكی كرد، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش رایگه‌یاند واشنتن یارمه‌تییه‌كانی خۆی له‌سه‌ر سێ وڵاتی كیشوه‌ری ئه‌مریكای ناوه‌ڕاست ده‌بڕێت.
ترامپ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه یارمه‌تییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر وڵاتانی ئێلسالڤادۆر و گواتمالا و هیندۆراس ده‌بڕێت.
رۆژێك به‌ر له‌وه دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو كه ئه‌م سێ وڵاته كاروانه‌كانی كۆچبه‌ران له خاكی خۆیانه‌وه به‌ڕێده‌كه‌ن تا به‌شێوه‌ی نایاسایی بگه‌نه ناو خاكی ئێمه.
ترامپ له‌مباره‌یه‌وه وتبووی: ئێمه پاره‌یه‌كی زۆر ده‌ده‌ین به ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له شه‌پۆلی كۆچبه‌ران بكه‌ن، به‌ڵام چیتر ئه‌مكاره ناكه‌ین چونكه ئه‌وان له به‌رامبه‌ردا هیچ بۆ ئێمه ئه‌نجام ناده‌ن و كاروانه‌كانی كۆچبهرانمان بۆ ده‌نێرن.
هه‌روه‌ها كه‌ناڵی " سی ئێن ئێن " له‌سه‌ر زاری یه‌كێك له وته‌بێژانی وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه رایگه‌یاندووه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته فه‌رمانی پێویستی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ركردووه و ئه‌وانیش كۆنگرێس له‌مه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.