ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 31 ى 3 ى 2019 ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕی 29 ى خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا كاتژمێر 9:45 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر یانه‌ی ڕیال مه‌درید میوانداری یانه‌ی هوێسكا ده‌كات
ئه‌م یاریه دووه‌م یاری یانه‌ی شاهانه‌یه له‌وه‌تای زێنه‌دین زێدانی فه‌ڕه‌نسی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه، له یاری ئه‌م شه‌ودا، هه‌ریه‌ك له تیبۆت كۆرتوای گۆڵپارێزو ڤینیسیۆس جونیۆرو دانیێل كارڤاخال به‌هۆی پێكان له ڕیزی ڕیال داده‌بڕێن و ڕافائێل ڤاران و تۆنی كڕۆس و لوكا مۆدریچ و ماركۆ ئه‌سێنسیۆ له لایه‌ن ڕاهێنه‌ره‌وه پشوویان پێدراوه‌و به‌شداری له یاریه‌كه ناكه‌ن، زێنه‌دین زێدان ڕاهێنه‌ری ڕیال له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند كه به‌ر له هه‌ر یاریه‌ك، ئاست و توانای تیپی ڕكابه‌ر ده‌خوێنێته‌وه‌و پلانی تایبه‌تی بۆ داده‌ڕێژێت، زێدان ئاشكرای كرد كه هوێسكا شایسته‌ی پێگه‌یه‌كی به‌رزترو ژماره‌یه‌كی زۆرتری خاڵه‌كانه‌و پێشبینیشیكرد له‌م یاریه‌دا فشار بخاته سه‌ر گۆڵی تیپه‌كه‌یان، جێگای باسه ڕیال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی په‌نجاوچوار خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و هوێسكاش به بیست‌ودوو خاڵ له دوایین خانه‌ی ڕیزبه‌ند دێت
پێگه‌ى وه‌رزشى ئاسی ئیسپانی پێكهاته‌ى هه‌ردوو یانه‌كه‌ى بڵاو كرده‌وه به‌م شێوه‌یه :
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.