یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی ئیسپانیا، سه‌ركه‌وتنی له یاری دێربی كاتالۆنیا به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ئیسپانیۆلی میوان و هاوشاریه‌كه‌ی برده‌وه
دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاویه‌كدا، لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی بلاوگڕانا گۆڵێكی بۆ تیپه‌كه‌ی به لێدانی ڕاسته‌وخۆ تۆماركرد، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش هێرشه‌كانی بارسا بۆ سه‌ر گۆڵی دیێگۆ لۆپێزی گۆڵپارێزی ئیسپانیۆل درێژه‌ی هه‌بوو تا له خوله‌كی هه‌شتاونۆدا، مێسی گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی لالیگا گه‌یانده سیی و یه‌ك گۆڵ
به‌م بردنه‌وه‌ش بارسێلۆنا هه‌نگاوێكی دیكه له پارێزگاریكردن له نازناوی خولی ئیسپانیا نزیك بووه‌وه‌و كۆی خاڵه‌كانی له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ شه‌ستونۆ خاڵ به‌رزكرده‌وه، ژماره‌ی خاڵه‌كانی ئیسپانیۆلیش له پله‌ی چوارده‌می ڕیزبه‌ند له سیی و چوار خاڵ وه‌ستا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.