له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ری 29 ى خولی لالیگای ئیسپانی و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس تۆمار كرد
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای میندۆزۆ رۆزا به‌رێوه چوو ، له سه‌ره‌تای یاری و له خوله‌كی پێنج سائول نیگوێز ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی كرده‌وه ، له خوله‌كی یازده‌ش دیگۆ كۆستا گۆلی دووه‌می تیپی میوانی تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو
له خوله‌كی په‌نجاو نۆ ئه‌لڤارۆ مۆراتا گۆلی سێیه‌می تیپه‌كه‌ی سیمیۆنی تۆمار كرد، له خوله‌كی هه‌شتاو چواریش تۆماس تی بارتی گۆلی چواره‌م و كۆتایی یاریه‌كه‌ی تۆمار كرد .
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید پارێزگاری له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی كرد‌و كۆی خاله‌كانی گه‌یانده په‌نجاو نۆ خال و به جیاوازی ده خال له به‌رشه‌لۆنه‌ی پێشه‌نگ دووره ، یانه‌ی ئالاڤێسیش له پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ند دێت و خاوه‌نی 44 خاڵه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.