یانه‌ی یوڤێنتوسی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی حه‌وت وه‌رزی ڕابردووی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا، سه‌ركه‌وتنی له هه‌فته‌ی بیستونۆیه‌می خوله‌كه به‌ده‌ستهێناو به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ئیمپۆلی میوانی برده‌وه
یاریه‌كه له شاری تۆرینۆ به‌ڕێوه‌چوو، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئه‌ستێره‌ی یوڤێ به‌هۆی پێكان له یاریگاكان دووركه‌وتۆته‌وه‌و به‌شداری له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه نه‌كرد، له گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له گێمی دووه‌میشدا، یاریزانانی بیانكۆنێری هه‌وڵه‌كانیان بۆ تۆماركردنی گۆڵی پێشكه‌وتن چڕكرده‌وه، تا له خوله‌كی حه‌فتاودوودا، مۆیس كین ئه‌ستێره‌و هێرشبه‌ری لاوی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا‌و یانه‌ی یوڤێنتوس، تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی تۆماركرد
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش كۆی خاڵه‌كانی یوڤێنتوس له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ حه‌فتاوهه‌شت خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ئیمپۆلیش به بیستوپێنج خاڵ له پله‌ی حه‌ڤده‌می ڕیزبه‌ند دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.