Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 15:43

بۆڵتن: وه‌زیری به‌رگریی ڤه‌نزوێلا له‌ به‌رامبه‌ر رژێمی مادۆرۆ به‌رگریی له‌ هاوڵاتییان و ده‌ستووری وڵاته‌که‌ بکات

بۆڵتن: خواستی هاوڵاتییانی ئه‌م وڵاته‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئازادبن
کوردستان TV
100%

جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپیی رۆژی رابردوو رایگه‌یاند داوا له‌ وه‌زیری به‌رگریی ڤه‌نزوێلا ده‌كات تا له‌ به‌رامبه‌ر رژێمی نیكۆڵاس مادۆرۆ به‌رگریی له‌ هاوڵاتییان و ده‌ستووری ئه‌م وڵاته‌ بكات.

جۆن بۆڵتن له‌ په‌یامێكی تویته‌ریدا وێڕای خستنه‌ڕووی هه‌واڵه‌كه‌ی رۆیته‌رز كه‌له‌سه‌ر زاری ئه‌و بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بۆخۆیشی دووباره‌ هه‌مان په‌یامی نارد بۆ ژه‌نه‌ڕاڵ ڤلادیمێر پادرینۆ وه‌زیری به‌رگریی ڤه‌نزوێلا و بۆی نووسیی: خواستی هاوڵاتییانی ئه‌م وڵاته‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئازادبن.

بۆڵتن داوای له‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی ڤه‌نزوێلا كرد تا له‌ به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵیی رژێمی مادۆرۆ و سه‌ركوتی هێزه‌ سه‌ركوتكاره‌كاندا به‌رگریی له‌ هاوڵاتییان و ده‌ستووری وڵاته‌كه‌ بكات.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.