له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕی 29 ى خولی سێریا ئه‌ی ئیتاڵی یانه‌ی سامبدۆریا میوانداری یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ماراتسی به‌رێوه چوو ،له‌گه‌ل فیكه‌ی ده‌ست پێكی یاری و له خوله‌كی یه‌كه‌م یاریزان گریگۆری دێڤرێل تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی له سوودی تیپی خاوه‌ن مال تۆمار كرد ، گاتۆسۆی راهێنه‌ری میلان به‌درێژایی ماوه‌ی یاسایی یاری نه‌یتوانی پلانێك دابرێژێت و گۆلی یه‌كسان بوون تۆمار بكه‌ن ، یاریش به‌سوودی سامبدۆریا به‌م تاكه گۆله ته‌واو بوو .
به‌م دۆراندنه‌شی میلان له پله‌ی چواره‌م مایه‌وه و خاوه‌نی په‌نجاو یه‌ك خاله و یانه‌ی سامبدۆریاش له پله‌ی حه‌وته‌م دێت به چل‌و پێنج خال .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.