یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند جارێكی دیكه سه‌ركه‌وت بۆ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا، دوای ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی بیستوحه‌وته‌می خوله‌كه‌دا، به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ڤۆڵڤسبۆرگی میوانی برده‌وه
به درێژایی كاتی یاری، یاریزانانی دۆرتمۆند فشارێكی توندیان خستبووه سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان و چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی كۆین كاستیلسی گۆڵپارێزی ڤۆڵڤسبۆرگ، تا له خوله‌كی نه‌وه‌ددا، پاكۆ ئه‌لكاسێری ئیسپانی و هێرشبه‌رو گۆڵكاری دۆرتمۆند گۆڵێكی بۆ تیپه‌كه‌ی به لێدانی ڕاسته‌وخۆ تۆماركرد، پاشان هه‌مان یاریزان ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپی میوانداری له خوله‌كی چواره‌می كاتی زیادكراوی یاری به‌ده‌ستهێنا كه ئه‌مه‌ش شازده‌مین گۆڵی یاریزانه‌كه بوو به درێسی دۆرتمۆند له‌م وه‌رزه‌ی بۆندسلیگا
به‌م بردنه‌وه‌ش زه‌رده‌واڵه‌كان جارێكی دیكه پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیان به كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ستوسێ خاڵ به‌ده‌ستهێنایه‌وه‌و ڤۆڵڤسبۆرگیش به چل‌ودوو خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ند دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.