خورما برێكی زۆر ڤیتامین و كانزا و مەوادە سوود بەخشەكانی تێدایە كە گرنگیەگی زۆر تایبەتی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و بەئاسانی هەرس دەبێت و ئەمانەش سوودەكانیەتی:
دژە هەوكردنە: خورما دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم كەئەوەش مادەیەكی ناسراوە بۆ دژە هەوكردن و بەپێی لێكۆڵینەوەكان مەگنیسیۆم توانای كەمكردنەوەی مەترسیەكانی تووشبوون بە هەوكردنی جومگەكان و نەخۆشی دڵ و زەهایمەر و نەخۆشیەكانی دیكەی پەیوەند بە هەوكردنەوە هەیە.
دەوڵەمەندە بەماددە ریشاڵییەكان: خورما دەوڵەمەندە بە ریشاڵەكان و یەك دەنك خورما رێژەی 1.6% ریشاڵەكانی تێدایە كەریشاڵەكان بەوەناسراون یارمەتی دابەزینی كۆلیسترۆل و پارێزگاری لە قەڵەوبوون و شێرپەنجەی كۆڵۆن و نەخۆشیەكانی دڵ دەدات.
ووزە زیاد دەكات: خورما برێكی زۆر گەرمۆكەی تێدایە و دەبێتە هۆی زیادبوونی ووزەی لەش.
هەرسكردن باشتردەكات و قەبزی ناهێلێت: ریشاڵەكانی ناو خورما یارمەتیدەرە بۆ پاككردنەوەی كۆئەندامی هەرس و تەندروستی كۆڵۆن و ریخۆڵەكان و خورما گرنگە بۆ كەمكردنەوەی مەترسیەكانی تووشبوون بە شێرپەنجەی كۆڵۆن و مایەسیری و هەوكردنی كۆڵۆن.
كەمكردنەوەی بەرزە پەستانی خوێن: خورما دەوڵەمەندە بەچەند كانزایەك لەوانە مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم كە مەترسی بەرزە پەستانی خوێن كەمدەكاتەوە و وادەكات دڵ بەشێوەیەكی تەندروست كاربكات.
كەمكردنەوەی تووشبوون بە جەڵدەی مێشك: بەپێی لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە خواردنی خورما دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە جەڵدەی مێشك بە رێژەی لە 9%.
سهرچاوه - تەندروستی سلێمانی
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.