Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 18:28

سووریا .. به‌ هه‌زاران خێوه‌تی ئاواره‌کان ژێر ئاو که‌وت

ئاواره‌كان له‌ ژیانێكی كاره‌ساتباراویدا ده‌ژین
سووریا .. به‌ هه‌زاران خێوه‌تی ئاواره‌كان ژێر ئاو كه‌وت
کوردستان TV
100%

ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و بارانه‌ زۆره‌ی ناوچه‌كانی باكووری سووریا، به‌ هه‌زاران خێوه‌تی ئاواره‌كان له‌ پارێزگاكانی حه‌له‌ب و حه‌ما و ئیدلب و ده‌وروبه‌ری شاری لازقییه‌ ژێر ئاو كه‌وتوون. 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ تاوه‌كو ئێستا به‌هۆی خراپی بارودۆخ له‌ ژیانێكی كاره‌ساتباراویدا ده‌ژین له‌ هه‌موو بواره‌كانی ژیان. 

گوتیشیان به‌هۆی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان به‌ره‌ی نوسره‌ و گرووپه‌كانی تر له‌ ناوچه‌ی تامنه‌ بووه‌ هۆی ئاواره‌بوونی هه‌زاران هاووڵاتی و ئێستاش به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا و بارینی بارانی به‌خوور زۆربه‌ی خێوه‌ته‌كان ڕووخاوه‌ و خاوه‌نه‌كانیشیان بێ شوێن ماونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر بۆیه‌ داوا له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه‌ به‌هانایانه‌وه‌ بچن.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.