Erbil 38°C ھەینی 21 ئاب 11:51

به‌رگری شارستانى سلێمانى که‌وته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشیه‌وه‌

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 31 ى 3 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگری شارستانى سلێمانى ئاماده‌باشى تیمه‌كانى ڕاگه‌یاند بۆ  ھەموو ئەگەرێکی نەخوازراو لەحاڵەتی ھەر رووداوێکدا کە بەھۆی باران و لافاوەوە دروست ببێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ش 31 ى 3 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان باری كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ى راگه‌یاند


كه‌شناسی هه‌رێم ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ  ئاسمان له‌پارێزگاكانى هه‌رێم هه‌ور و باران بارین و لێزمه‌ باران ده‌بێت ، له‌گه‌ڵ هه‌وره‌ تریشقه‌ له‌هه‌ندێ كاتدا


كه‌شناسی هه‌رێم بۆ سبه‌ى دووشه‌ممه‌ رایده‌گه‌ێنێت ،  ئاسمان له‌پارێزگاكانى هه‌رێم هه‌رو و باران بارین و لێزمه‌ باران ده‌بێت ، له‌گه‌ڵ هه‌وره‌ تریشقه‌ له‌هه‌ندێ كاتدا

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.