Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 12:47

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ فه‌خری که‌ریم ده‌کات

پەیوەندیى نێوان هه‌رێم و به‌غدا، دووپات كرایه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


له‌ دیدارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و سه‌رۆكی ده‌زگای مه‌دا بۆ ڕۆژنامه‌وانی  پەیوەندییەكانى نێوان هەرێم و حكوومەتى فیدراڵ لە چوارچێوەى دەستووردا و هەموو ئەو فاكتەرانەى دەبنە مایەى چەسپاندنى بنەماى ڕاست و دروستیى پەیوەندیى نێوان هەردوولا، دووپات كرایه‌وه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 31/3/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز فه‌خری كه‌ریم سه‌رۆكی ده‌زگای مه‌دا بۆ ڕۆژنامه‌وانی و ڕۆشنبیری و هونه‌ره‌كان كرد.

لە دیدارەكەدا دوایین پێشهاتەكانى گۆڕەپانى عێراق و كوردستان، پێویستیى بەردەوامیى هەوڵەكان بۆ یەكخستنى هەڵوێستى هێز و لایەنە سیاسییەكانى كوردستان بەمەبەستى بەشداریپێكردنى هەمووان لە هێنانەدیى ئامانجە هاوبەشەكان، بەردەوامیى هەڵسانەوە و پێشكەوتنى هەرێمی كوردستان، ئەرك و ئامانجە بەپەلەكانى قۆناغی داهاتوو به‌ شێوه‌یه‌ك كە دەستكەوتەكان بەهێزتر دەكات و به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌ پرۆگرامی حكوومه‌تدان بۆ باشتركردنی ژیانى هاووڵاتییان و به‌دیهێنانی خواستە ڕەواكانیان، خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا گرنگیى بەردەوامیى هەنگاو و هەوڵه‌ ئەرێنییەكانى سەركردایەتیى هەرێمی كوردستان و حكوومەتەكەى بۆ زیندووكردنەوەى پەیوەندییەكانى نێوان هەرێم و حكوومەتى فیدراڵ لە چوارچێوەى دەستووردا و هەموو ئەو فاكتەرانەى دەبنە مایەى چەسپاندنى بنەماى ڕاست و دروستیى پەیوەندیى نێوان هەردوولا، دووپات كرایه‌وه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.