له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ده‌ستگیر كردنى 2 تۆمه‌تباری راگه‌یاند
پۆلیس رایده‌گه‌ێنێت ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادق دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دوكانێكیان لەسنوری سەیدسادق بڕیبو و چەند ئایپادو مۆبایلیان بردبوو .
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ڕۆژی 28ی3ی2019 ، هاوڵاتییەك سكاڵای لای هێزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسار تۆماركرد كە دوكانەكەی لەلایەن كەسانی نەناسراوە بڕدراوەو ژمارەیەك مۆبایل و ئایپاد براون .
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن ، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوانی سەیدسادق چونە شوێنی مەبەست و كەشف و هێڵكاری شوێنەكە كرا‌و تۆمەتباران ناسرانەوە و هێزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسار بەدواداچوون لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دوای گەڕان و پشكنینیش دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك ئایپاد مۆبایلدا و هەروەها دەستیش گیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە بەتۆمەتباران بووە .
پۆلیسى سلێمانى ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه هەردوو تۆمەتبار دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا و لە قەزای پێنجوێنیش دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك ئایپادو مۆبایلدا كە ویستویانە لەوێوە ڕەوانەی ئێرانی بكەن و ساغی بكەنەوە.
له‌كۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.