Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 15:50

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا: ده‌بێت ئافره‌ته‌ داعشه‌کانی وڵاته‌کەمان وه‌ک پیاوه‌کان دادگایی بکرێن

له‌ ڕیزه‌كانی داعش له‌ عێراق و سووریا شه‌ڕیان كردووه‌
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا: ده‌بێت ئافره‌ته‌ داعشه‌كانی وڵاته‌كەمان وه‌ك پیاوه‌كان دادگایی بكرێن
کوردستان TV
100%

به‌پێی هه‌واڵێكی شه‌فه‌ق نیوز جان ئیف لودریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا جه‌ختی له‌وه‌كردۆته‌وه‌ ئافره‌ته‌ فه‌ڕه‌نسییه‌كانی ناو داعش كه‌ له‌ ڕیزه‌كانی داعش له‌ عێراق و سووریا شه‌ڕیان كردووه‌ ده‌بێت وه‌ك داعشه‌ پیاوه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و دادگایی بكرێن به‌بێ جیاوازی.

لودریان گوتیشی هه‌ڵوێستی فه‌ڕه‌نسا له‌سه‌ره‌تاوه‌ دیاربوو كه‌ ڕێگه‌یان پێنادات بێنه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان و له‌وێ دادگایی بكرێن چونكه‌ له‌ چ وڵاتێك شه‌ڕیان كردبێت ده‌بێت له‌وێ دادگایی بكرێن. 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌و هاووڵاتییه‌ فه‌ڕه‌نسیانه‌ی كه‌ له‌ ڕیزه‌كانی داعش شه‌ڕیان كردووه‌ هیچی له‌وه‌ كه‌متر نییه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر فه‌ڕه‌نسا تاوانیان ئه‌نجام دابێت، گوتیشی له‌ كۆتايیدا ئه‌وانه‌ دوژمنی ئێمه‌ن و ده‌بێت به‌ سزای خۆیان بگه‌ن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.