Erbil 38°C ھەینی 21 ئاب 12:52

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ : هه‌وڵ بۆ زیاتر پێشخستنی کاروباری سه‌ربازیی ناوخۆی لیوا و یه‌که‌کان ده‌ده‌ین

له‌چوارچێوه‌ی پلانی پشكنین و به‌دواداچووندا
peshmarga
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌چوارچێوه‌ی پلانێكی پشكنین و به‌دواداچوون بۆ باشتركردنی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كان كه‌ سه‌رجه‌م لیواو یه‌كه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌گرێته‌وه‌

 ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ ڕۆژى 31 ى 3 ى 2019  لیژنەی پشکنینی گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بە سەرۆکایەتی عه‌مید روکن فه‌رهاد ره‌سوڵ جێگری بەڕێوەبەری پشکنینی گشتی و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتیەکە و نوێنەری هەواڵگری سەربازیی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە‌ سه‌ردانی لیوای (8) ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیان لە میحوەری رۆژئاوای دیجلە کرا 

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕاشیده‌گه‌یه‌نن  سه‌ردانه‌كه‌ بۆ به‌دواداچوون و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون بوو له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌رکه‌كان و چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كانی رۆژانه‌و ئاستی گونجانیان له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی و توانسته‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌رده‌م


راشیده‌گه‌یه‌نن   له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوتوێی چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌رك و كاروباره‌كانیان كرد‌، پاشان سه‌ردانێكی مه‌یدانییان بۆ هەندێ لە به‌ش ‌و فەوجەکانی لیوای هەشت ئه‌نجامدا، له‌ پێداویستی و کەموکوڕیەکانیان كۆڵیه‌وه‌و جه‌ختیان له‌سه‌ر باشتركردنی كاروباره‌كانی لیواكە به‌گشتی ‌كرده‌وه‌


وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ چه‌ندین زانیاری پێویستیش پێیان درا له‌پێناو پێشخستنی زیاتری رێكخستن و جێبه‌جێبوونی كاروباره‌كانی ناوخۆی لیواكان له‌ رووی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ربازیی‌. 

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.