Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:25

ئه‌ردۆغان: گه‌له‌که‌مان بۆ پازدەهه‌مین جار ئێمه‌ی کرده‌ یه‌که‌می هه‌ڵبژاردن

سەرکۆماری تورکیا : لە ئه‌مڕۆوه‌ دەستدەکەین بە دیاریکردن و قەرەبووکردنەوەی کەموکوڕەییەکانمان
کوردستان TV
100%


سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "سوپاسی گشت ئەو ھاووڵاتییانە دەکەم کە ھەستیاری ئێمەیان لەبارەی پرسی مان و نەمان بەھەند ھەڵگرتووە، بەتایبەتی برا کوردەکانمان".

سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بالکۆنی ناوەندی پارتەکەی لە شاری ئەنقەرە، گوتارێکی پێشکەش کرد.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "لە ئه‌مڕۆوه‌ دەستدەکەین بە دیاریکردن و قەرەبووکردنەوەی کەموکوڕەییەکانمان".

ئەردۆغان گوتیشی: "سوپاسی گشت ئەو ھاووڵاتییانە دەکەم کە ھەستیاری ئێمەیان لەبارەی پرسی مان و نەمان بەھەند ھەڵگرتووە، بەتایبەتی برا کوردەکانمان". 

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاند: "لەو شوێنانەی کە وەک ئاک پارتی بە تەنیا، یان بە ھاوپەیمانی جمھوور چووینەتە ھەڵبژاردنەوە لە ئێستادا ٧٧٨ سەرۆکایەتی شارەوانیمان بەدەستھێناوە، لەوانەیش ١٦ گەورە شارەوانی، ٢٤ شارەوانی پارێزگا، ٥٣٨ شارەوانی شارۆچکە و شارەوانی ناحیە". 

ئەردۆغان باسی لە کەموکوڕییەکان کرد و گوتی: "ئەگەر کەموکوڕیمان ھەبێت ئەوا چاککردنیان ئەرکی سەرشانمانە". 

سەرکۆماری تورکیا لەبارەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن گوتی: "ئەنجامەکان ئەوە دەردەخات کە لەسەدا ٥٦ی شارەوانییەکانی وڵاتەکەمان لە لایەن ئاک پارتییە بەڕێوە دەبردرێت".

رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "تاکە ھۆکاری ئەوەی کە لەم ھەڵبژاردنەدا ئەو ئامانجانەمان بەدەستنەھێنا کە ئارەزوومەندی بوون ئەوەیە کە نەمانتوانی بەپێی پێویست باسی خۆمان بۆ گەلەکەمان بکەین و، بەپێی پێویست نەچووینە دڵەکانەوە".


سه‌رچاوه‌ - AA
 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.