Erbil 38°C ھەینی 21 ئاب 12:51

شارەوانی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌مۆله‌تى بینا و دابه‌شکردنى زه‌وی دابه‌ش 2 ڕوونکردنەوە دەدات

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 1 ى 4 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر، لەبارەی پێدانی مۆڵەتی بینا بە زەوی دابەش دوو، ڕوونكردنەوەیەك بۆ سەرجەم دانیشتوانی هەولێر بڵاو دەكاتەوە.

 

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر ڕایده‌گه‌ێنێت سەبارەت بە مۆڵەتی بینا بە زەوی دابەش دوو، ئەو پڕۆسەیە ڕێنمایی و یاساو ڕێسای تایبەت بە خۆی هەیەو وەكوو ئاشكرایە سنووری سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر بەپێی سنووری جوگرافی دابەش كراوەتە سەر شەش بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی (1-2-3-4-5-6)، ئەوانیش بەپێی ئەو ڕێكارانەی كە لەسەرەوە ئاماژەمان پێ كرد پڕۆسەی مۆڵەتی بینا بەشێوەیەكی گشتی و دابەش دوو بەتایبەتی جێبەجێ دەكەن، هەروەها بەوپەڕی بەرپرسیاریەتی لە خزمەت هاوڵاتیان دەبن.

 

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئەو بابەتە سەرتاپا دوورە لە ڕاستی و لەگەڵ واقیع ناگونجێت و تەك و لۆ كەوتووە، بۆیە داواكارین پێش ئەوەی شت بڵاوبكەنەوە، لەسەر بابەتەكە شارەزایی پەیدا بكەن، ئینجا شرۆڤەو ڕوونكردنەوە بدەن.

 

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ى شاره‌وانى :

ڕونکردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی و هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێری تێکۆشەر سڵاوێکی مرۆڤ دۆستانە

تایبەت بە بڵاوکردنەوەی بابەتێکی سەرتاپا بێ سەروبەر و ناڕاست و بێ بەڵگە، دەربارەی سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر، ئێمە لێرەوە وەکو ئەرکێکی نیشتمانی و بابەتیانە شیکردنەوەیەک دەکەین .

سەبارەت بە مۆڵەتی بینا دان بە زەوی دابەش دوو، ئەو پڕۆسەیە، ڕێنمایی و یاسا و ڕێسای تایبەت بە خۆی هەیە و وەکو ئاشکرایە سنوری سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر بەپێی سنوری جوگرافی دابەشکراوەتە سەر شەش بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی (( ۱-۲-۳-٤-٥-٦ )) ، ئەوانیش بەپێی ئەو ڕێکارانەی کەوا لەسەرەوە ئاماژەمان پێکرد پڕوسەی مۆڵەتی بینا بەشێوەیەکی گشتی و دابەش دوو بەتایبەتی جێبەجێ دەکەن وە بەوپەڕی بەرپرسیاریەتی لەخزمەت هاوڵاتیانی خۆشەویست دەبن .

ئەو بابەتە سەرتاپا دوورە لە ڕاستی و لەگەڵ واقیع ناگونجێت و تەك و لۆ کەوتووە، بۆیە بەڕێزان داواکارم پێش ئەوەی شت بڵاو بکەنەوە، شارەزایی پەیدابکەن لەسەر بابەتەکە ئەوجا شروڤە و ڕونکردنەوە بدەن لەگەڵ ڕێز و پێزانینمان ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.