Erbil 38°C ھەینی 21 ئاب 12:51

مەکتەبی سیاسی پارتی سەری ساڵی بابلی - ئاشووری و جەژنەکانی ئەکیتۆ پیرۆز ده‌کات

له‌ په‌یامێكدا
مەكتەبی سیاسی پارتی سەری ساڵی بابلی - ئاشووری و جەژنەكانی ئەكیتۆ پیرۆز ده‌كات
کوردستان TV
100%

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌یامێكدا سەری ساڵی بابلی - ئاشووری و جەژنەكانی ئەكیتۆ پیرۆز ده‌كات و ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵی تازەی بابلی - ئاشووری و جەژنەكانی ئەكیتۆ، پیرۆزباییەكی گەرم لە سەرجەم گەلی كلدان سریان ئاشووری لە كوردستان و جیهان دەكەین، ئاواتەخوازین ئەو جەژنەتان بەوپەڕی بەختەوەریی و ئارامیی و ئاسوودەیی بەسەرببەن. 

هیوادارین ئەو جەژنە موژدەبەخشی كۆتایی هێنان بێت بە كێشە و گیروگرفتەكانی خوشك و برایانی كریستیان و پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینزاكانی دیكە لە ناوچەکەدا و جارێكی دیكە دانیشتوانەكەی دووچاری دەردەسەری و دەربەدەری نەبنەوە. 

لەو بۆنەیەدا دووبارە جەخت دەكەینەوە سەر بنەما رەسەنەكانی كوولتوری دێرین و رەگداكوتاوی پێكەوەژیان و لێبووردەیی و یەكتر قبووڵكردن بەبێ جیاكاریی لەرووی نەتەوەو ئایین و ئایینزا، كە نەریت و كۆڵەگەیەكی راست و دروستی گەلی كوردستانە و مایەی شانازیە بۆ ھەرێمی کوردستان و ھەموو لایەكیش، هەربۆیە پشتیوانی تەواو لەو فرەیی و هەمەرەنگییەی نێوان پێكهاتەكان لە نەتەوە و ئایین و ئایینزاكان دەكەین و هیوادارین بەردەوام پتەوتر و بەهێزتر بێت. 

دووبارە جەژنی سەری ساڵی تازەی بابلی - ئاشووری و جەژنەكانی ئەكیتۆ لە تەواوی گەلی كلدان سریان ئاشوور پیرۆز بێت، بەهیوای ساڵێكی تازەی پڕ لە خێر و خۆشی و ئاسوودەیی. 


مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
1ـی 4ـی 2019

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.