سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه پردێك كه ده‌كه‌وێته نێوان گه‌ڕه‌كی به‌رۆشكی و قوتابخانه‌ی چرا، داڕما و له ئه‌نجام به‌شێك له پرده‌كه كه‌وته نێو رووباره‌كه‌وه.
دیاره له ماوه‌ی رابردوو شه‌پۆڵێكی چڕی بارانبارین سه‌رتاسه‌ری پارێزگای دهۆكی گرته‌وه و وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت: تاكوو ئێستا 982 ملیمه‌تر باران باریوه و له ساڵی 1975ـه‌وه تا ئێستا ئه‌و رێژه بارانبارینه له پارێزگاكه تۆمار نه‌كراوه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.