ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1 ى 4 ى 2019 ، په‌یجی فه‌رمی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ستیڤ فەیگن کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی ئەمریکا پێشوازی كرد له خانمه ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه ملازمی یەک سەفا مەحمود حسێن.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌دراوه به‌وه‌ی كه، كونسوڵی گشتی خۆشحاڵ بووه بە چاوپێکەوتن له‌گه‌ڵ ئه‌و خانمه ئه‌فسه‌ره‌و، سەرسامی خۆی ده‌ربڕیووه بەوەی ئەم پاڵێوراوە شایسته‌یه ھەبوو لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ به‌شداربوونی له کۆرسی راھێنانی ھێزی سەربازی ئەمریکا، هه‌روها كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر خۆش حاڵی خۆی ده‌ربڕیوه کە بایه‌خ به تواناكانی ئافره‌تان دەدرێت لە پلەکانی خۆیاندا.
شایانی باسه ئه‌م خانمه ئه‌فسه‌ره‌ی پێشمه‌رگه دوای سه‌ركه‌وتنی له كۆرسه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی زمان و به‌هره‌داری، كه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه ئه‌نجامدرا، ناوبراو هه‌ڵبژێردرا بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌مریكا به‌شداری راهێنان بكات لە کۆرسی سەرکردەی تایبەت بە ئۆفیسەری ئەندازیار لە پەیمانگای زمان لە بەشی بەرگری ھێزە چەکدارەکانی ئەمریکا.
هه‌روها ئه‌م ئه‌فسه‌ره یەکەم خانمە پێشمەرگەیە کە بەشداری لەم جۆرە راھێنانە بکات لە ئەمریکا.
سه‌رچاوه - راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.