یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپى پێى كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆیدا به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى بڕیار و راسپارده‌ى نوێى ده‌ركرد، كه ئه‌مانه‌ى خواره‌وه بوون:
1- په‌ڵپى یانه‌ى ره‌واندوز له‌سه‌ر یانه‌ى به‌ره‌ده‌ڕه‌ش له‌سه‌ر یاری پێكردنى یاریزان (وعد عه‌بدولره‌حمان مال الله) له یانه‌ى به‌رده‌ڕه‌ش، دواى لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد و هێنانى به‌ڵگه‌ى په‌سندكراو به نووسراوى فه‌رمى له فه‌رمانگه‌ى بارى شارستانى شارۆچكه‌ى شێخان، ده‌ركه‌وت یاریزانى ناوبراو ناوى له دۆسیه و به‌ڵگه‌نامه‌كان نییه و ناسنامه‌كه‌ى ساختەیە، بۆیه بڕیاردرا به:
• هه‌ژماركردنى ئه‌نجامى یارییه‌كه به ئه‌نجامى 3-0 له به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى ره‌واندوز.
• راگرتنى یاریزانى ناوبراو (وعد عه‌بدولره‌حمان مال الله)، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆى نییه له یانه‌كانى كوردستان و چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان به‌شدار بكات.
2- كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى یانه سه‌ركه‌وتووه‌كانى فۆناغى كۆتایی خولى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان ئه‌نجامدرا، ئه‌م بڕیارانه‌ى خواره‌وه درا:
• خوله‌كه به به‌شدارى 12 یانه، كه به‌سه‌ر دوو گرووپ دابه‌شكراون به‌رێوه ده‌چێت.
• گرووپى یه‌كه‌م (رانیه، بازیان، چه‌مچه‌ماڵ، شۆریجه، كه‌یوان و سیروانى شاره‌زوور).
• گرووپى دووه‌م (جیهان، شه‌قڵاوه، زانكۆى جیهان، خه‌بات، پیشه‌سازى و ره‌واندوز).
• خوله‌كه به شێوازى خول به یه‌ك قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێت.
• له هه‌ر گرووپێك یه‌ك یانه بۆ ریزى یانه پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2019/2020 سه‌رده‌كه‌وێت.
• ته‌واوى كارته زه‌رد و سووره‌كانى یاریزانان ده‌سڕێته‌وه.
• لیستى ناوى یاریزانان له 25 یاریزان زیاد ده‌كرێت بۆ 30 یاریزان.
• خوله‌كه له رۆژى سێشه‌ممه 9/4/2019 ده‌ست پێده‌كات.
3- ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ى (مسعل ئیبراهیم) له لێژنه‌ى ناوبژیوانانى كوردستان په‌سندكرا، كه ناوبراو به هۆى بارودۆخى تایبه‌تى خۆى ده‌ستى له كاركێشاوه‌ته‌وه.
4- بڕیاردرا، رێگه به‌م یاریزانانى تیپى پێشكه‌وتووان بدرێت، كه ته‌مه‌نیان رێگه‌پێدراوه له تیپى لاوان یارى بكه‌ن، به مه‌رجێك ته‌نیا له دوو گه‌ڕى داهاتووى تیپى پێشكه‌وتووان بكه‌ن، واته له رێكه‌وتى 31/3/2019 تا 15/4/2019، هه‌ر یاریزانێكیش بچێته‌وه تیپى لاوان له‌م وه‌رزه 2018/2019 ناتوانى بگه‌رێته‌وه تیپى پێشكه‌وتووان.
5- بڕیاردرا له‌سه‌ر كردنه‌وه خولێكى تایبه‌ت به چارهسهركارانى پزیشكى وه‌رزشى له شارى سلێمانى، كه تایبه‌ت ده‌بێت به چارهسهركارى یانه‌كان، ئه‌م خوله به هه‌ماهه‌نگى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى زانكۆى سلێمانى له رۆژى پێنجشه‌ممه رێكه‌وتى 18/4/2019 تا 19/4/2019 له كاتژمێر 12:00 ـى نیوه‌ڕۆ، به وانه‌بێژى و پسپۆرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌ست پێده‌كات.
6- سه‌رجه‌م یارییه‌كانى گه‌ڕى (21) ـى خولى نایابى كوردستان، له رۆژى چوارشه‌ممه 3/4/2019 ئه‌نجام ده‌درێت.
7- سه‌رجه‌م یارییه‌كانى گه‌ڕى دووه‌مى خولى نایابى لاوانى كوردستان، له رۆژى هه‌ینى 5/4/2019 ئه‌نجام ده‌درێت.
8- سوپاس و پێزانینى خۆمان ئاڕاسته‌ى (فه‌رهاد خه‌یات) سه‌رۆكى یانه‌ى شه‌قڵاوه و ته‌واوى ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى كارگێرى و كارمه‌نده ماندوو نهناسهكانى یانه‌ى شه‌قڵاوه ده‌كه‌ین، ئەمەش لە بەرامبەر هاوکاری و ئاسانکاری یانەکەیان بۆ چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، کە بەردەوام دەرگەی یاریگەی یانەکەیان بۆ یارییە دواخراوەکان و یارییە سزادراوەکان کراوەیە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.