Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:25

دوای تەواوبوونی هەڵبژاردن، ئەردۆغان وتارێکی پێشکەشکرد

ئەردۆغان: سوپاسی برا کوردەکانم دەکەم
کوردستان TV
100%

دوای تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردن و پێشکەشکردنی گوتارێک لە ئیستەنبووڵ، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گەڕایەوە ئەنقەرە و گوتارێکی پێشکەشکرد.

ئەردۆغان لە کۆشکی کۆماریی تورکیاوە سوپاسی هاووڵاتیانی تورکیا بەگشتی و گەلی کوردی بەتایبەتی کرد و لە سەرەتای گوتارەکەیدا ئاماژەی بەو ئەنجامە کرد کە پارتەکەی لە باکووری کوردستان بەدەستیهێناوە.

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گوتی" دەمەوێت بەتایبەت باسی بابەتێکی گرنگ بکەم؛ سوپاسی تەواوی هاووڵاتییانم دەکەم کە خاوەنداری بابەتی مان و نەمانیان کرد، بەتایبەتیش سوپاسی برا کوردەکانم دەکەم. ئەنجامی هەڵبژاردن لە باشووری رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ وانەیەکی زۆر گرنگە بۆ ئەو کەسانەی ئیرادەی برا کوردەکانمانیان خستبووە سەر مێزی مامەڵە".

لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان کە دوێنێ ئەنجامدرا، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان ئاکپارتی، کە رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات، ئەنجامی باشی لە باکووری کوردستان بەدەستهێناوە و لە: شرناخ، بەدلیس، ئاگری، مووش، ئەرزەڕۆم، چەولیک، رووها، سەمسوور، دیلۆک، مەلەتی، سێواز و خارپیت سەرۆکایەتیی شارەوانی بردووەتەوە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.