Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 11:08

دووکەس بەیەک کیلۆ مادەی هۆشبەر لەجۆری هیرۆین دەستگیرکران

ڕەوانەى بەردەم دادوەرى لێکۆلینەوە کراون
کوردستان TV
#7
100%


لە یەکێک لە بازگەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى سۆران توانرا 2 کەس بە بڕى یەک کیلو و بیست و نۆ گرام ماددەى هۆشبەرى جۆرى هێرویین دەستگیر بکرێن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران هاتووه‌، تۆمەتباران خەڵک و دانیشتووى دەرەوەى سنوورى سۆرانن و ئەم بڕە لە ماددەى هۆشبەریان لە شارۆچکەیەکى نزیک لە سۆران دەستەبەر کردبوو و بەنیاز بوون بیگوازنەوە بۆ شوێنى نیشتەجێ بوونى خۆیان کە خۆشبەختانە بە هۆى وریایى و چاوکراوەیى کارمەندانى بازگە توانرا دەست بەسەر مەواددەکە دا بگیرێت و هەردوو تۆمەتبار دەستگیر بکرێن.

دەستگیرکراوەکان بۆ گرتنە بەرى ڕێکارە یاسایەکان ڕەوانەى بەردەم بەڕێز دادوەرى لێکۆلینەوە کراون.

دارشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.