لهراگهیاندراوێكدا نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت لێژنه‌ى كشتوكاڵ له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانى جوتیاران ده‌كات
ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردن و دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرفته‌كانى جووتیاران و كه‌رتى كشتو‌كاڵى، لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى له په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تى عوسمان عه‌لى، سه‌رۆكى لیژنه و ئاماده‌بوونى جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانى لیژنه‌كه كۆبۆوه.
راشیدهگهیهنن كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكى هه‌نووكه‌یی كه‌رتى كشتوكاڵ و كێشه‌و گرفته‌كانى به‌رده‌م جووتیاران كرا، به‌تایبه‌ت هه‌وڵدان بۆ زیادكردنى وه‌رگرتنى بڕه گه‌نمى ساڵانه له جووتیاران كه له‌ساڵانى رابردوو گه‌وره‌ترین كێشه‌ى جووتیاران وه‌رنه‌گرتنى گه‌نمه‌كانیان بووه له‌لایه‌ن سایلۆكانه‌وه.
راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوو له خستنه‌گه‌ڕی ههولًهكان بۆ دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ وه‌رگرتنى پاره‌ى گه‌نمى جووتیاران و پێكهێنانى شاندێك بۆ سه‌ردانیكردنى به‌غدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنى پرسی وه‌رگرتنى گه‌نم و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و بازرگانیى عێراق.
هه‌روه‌ها راشیدهگهیهنن هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى رێگه‌گرتن له زۆربوونى سن و كیسهره و په‌یوه‌ندیكردن به‌وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ پێداچوونه‌وه به‌و شوێنانه‌ى سن و كیسهرهیان لێ په‌یدابووه،هه‌روه‌ها گفتوگۆكردن له‌سه‌ر عمولهى گومرگ كه 6% كه‌مبكرێته‌وه و چۆنیه‌تیى هاورده‌كردنى مریشك.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا تیشك خراوه‌ته سه‌ر لێبووردنى قیسالا بانكى كشتو‌كاڵى بۆ دوو ساڵ و هه‌ڵگرتنى پاره‌ى زیادهكى (فائیز) له‌سه‌ر پێشینه‌ى كشتو‌كاڵى.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.