دوێنێ دووشه‌ممه ژنیه كوردێكی خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده له وڵاتی نه‌رویج به چه‌قۆ و به شێوه‌یه‌كی دڕندانه به ده‌ستی هاوسه‌ری پێشووی كوژرا.
له‌مباره‌یه‌وه په‌یامنێرمان پێی ڕاگه‌یاندین: ژنێكی لاو به ناوی ”سوهه‌یلا وگوگانی” له لایه‌ن هاوسه‌ری پێشوویه‌وه‌به ناوی "میكایل" له شاری سترۆمێنی وڵاتی نه‌رویج به چه‌قۆ كوژرا.
ڕاشیگه‌یاند: به پێی زانیارییه‌كان سوهه‌یلا دایكی كچێكی 10 ساڵانه و خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: به پێی زانیاری میدیاكانی نه‌رویج، پۆلیس بكوژه‌كه‌ی ده‌ستگیر كردووه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕووداوه‌كه ڕێك خستووه.
ڕاشیگه‌یاند: به پێی زانیارییه به‌ده‌ستهاتووه‌كان تا ئێستا هۆكاری كوشتنی سوهه‌یلا له لایه‌ن هاوسه‌ری پێشوویه‌وه ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.