زانایانی ئوسترالی ئاشكرایان كردووه كه ژه‌هری یه‌كێك له ترسناكترین جاڵجاڵوكهكانی جیهان یارمه‌تیده‌ره بۆ چاره‌سه‌ری جه‌ڵته‌ی میشك .
به‌پێی هه‌واڵێكی abc . زانایانی زینده‌وه‌رزانی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ژه‌هره هه‌لێكی باشتر بۆ مانه‌وه له‌ژیان ده‌به‌خشێت.
زاناكان ئاژه‌یان بۆ ئه‌مه كردووه كه ژه‌هری ئه‌م جاڵجاڵۆكه بكوژه، پێك دێت له‌به‌شێك كه له‌توانایدایه كاردانه‌وه‌كانی جه‌ڵته‌ی مێشك بوه‌ستێنێ.
له‌مباره‌یه‌وه گلین كنیغ، مامۆستای زانكۆ له زاكۆی كوێنزلاند روونیكردۆته‌وه كه ده‌رمانه تازه‌كه ده‌تواندرێت به ئاسانی له‌لایه‌ن تیمه فریاگوزارهكانهوه له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك به‌كاربهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی مێشك لهجهڵتهكه بپارێزێت.
شایانی باسه جه‌ڵته‌ی مێشك سێیه‌مین هۆكاری مردنه له ئوسترالیا.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه /سپۆتنیك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.