Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 00:47

شانۆگه‌ری خه‌ون له‌لایه‌ن گڕووپی شانۆی هاوار-ی که‌رکووک له‌ میسر نمایش ده‌کرێت

له‌ ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆیی شه‌رم شێخ بۆ گه‌نجان
کوردستان TV
100%

په‌یامنێرمان ئارام شیركۆ له‌ شه‌رم شێخ رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی به‌ژداریكردن له‌ ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆیی شه‌رم شێخ بۆ گه‌نجان، گڕووپی شانۆی هاوار له‌ كه‌ركووكه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ شه‌رم شێخ و ده‌ستیان كرد به‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ رۆژی به‌رێوه‌چوونی ڤیستیڤاڵه‌كه‌ و نمایشی شانۆكه‌یان .

نه‌ژاد نه‌جم ، سه‌رپه‌رشتیاری گڕووپی هاوار له‌ لیدوانێكی تایبه‌تدا پێی راگه‌یاندین : گڕووپه‌كه‌مان به‌ نوێنه‌رایه‌تی شاری كه‌ركووك هاتۆته‌ شه‌رم شێخ بۆ نمایش كردنی شانۆگه‌ری خه‌ون كه‌ باس له‌ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی شاره‌كه‌و زمانه‌كانی ئه‌و شاره‌ ده‌كات، به‌ بێ هیچ جیاوازییه‌ك له‌ نێوان مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كان.

هه‌روه‌ها گوتی: پاش ئه‌وه‌ی گڕووپه‌كه‌مان توانی له‌ وڵاتی تونس پله‌ی یه‌كه‌م ده‌سته‌ به‌ر بكات و ببێت به‌ یه‌كه‌می نێو وڵاتانی عه‌ره‌بی، بانگهێشتی ئه‌م ڤیستیڤاڵه‌ كرا، بڕیاریشه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوو چه‌ندین نمایشی جۆراو جۆر له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و ولاتانه‌ی له‌ كێشوه‌ری ئاسیاوه‌ هاتوون  و به‌ژدارن ، نمایش بكرێت  .

شایانی ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شه‌رم شێخ بۆ گه‌نجان، چواره‌مین جاره‌ به‌رێوه‌ده‌چێت و بۆ ماوه‌ی 7 رۆژ له‌ شه‌رم شێخ به‌رده‌وام ده‌بێت.

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.