لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2 ى 4 ى 2019 ، لێژنەی پشکنین و بەدواداچون لهبهڕێوهبهرایهتى پۆلیس به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ هۆبەی ئابوری ئاسایشی هەولێر و قەزای ناوەندی گەڕان و پشکنینیان بۆ کارگەیەکی دروستکردنی بەهارات کرد
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌له‌و گه‌ڕان و پشكنینه‌دا توانیان دەست بگرن بە سەر بڕی (٥) تەن کەلوپەلی دروستکردنی بەهاراتی ماوە بەسەرچوو
راشیدهگهیهنن کەلوپەلەکان لەلایەن شارەوانی هەولێر لەناوبران و ڕێککاری یاسایی بەرامبەر خاوەن کارگەکە گیرا بەر


دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.