Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 09:38

دژەتیرۆری کوردستان راپۆرتێکی که‌ناڵی ئاسمانیی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ ره‌تده‌کاته‌وه‌

لەبارەی راده‌ستكردنەوەی دوو مێرمنداڵی سعوودی به‌ وڵاته‌كه‌یان
کوردستان TV
#7
100%


ئەمڕۆ سێشەممە دژه تیرۆری کوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبوك) روونكردنەوەیەكی لەبارەی راده‌ستكردنەوەی دوو مێرمنداڵی سعوودی به‌ وڵاته‌كه‌یان بڵاو كردەوە، تێیدا هەواڵێكی كەناڵی (ئەلعەرەبیە)ی لەبارەی رووداوەكەوە رەت كردووەتەوە.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

راستییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ راده‌ستكردنی دوو مێردمنداڵی سعوودیی به‌ وڵاته‌كه‌یان

كه‌ناڵی ئاسمانیی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌‌ له‌ رێكه‌وتی 31ی ئادار، له‌ راپۆرتێكیدا باس لە گه‌ڕانه‌وه‌ی دوو مێردمنداڵی سعوودیی ده‌كات، کە لەلایەن باوکیانەوە برابوونە نێو ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە سووریا و هێزەکانی ئاسایشی سعوودیه‌‌‌‌ توانیویانه‌ له‌‌ وڵاتی توركیاوه‌ بیانگه‌ڕێننه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان.

ئه‌و دوو مێردمنداڵه‌ كه ‌ناویان، عه‌بدوڵڵا ناسر عه‌بدوڵڵا، ته‌مه‌ن 15 ساڵ و ئه‌حمه‌د ناسر عه‌بدوڵڵا، ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ، ‌له‌ مانگی ته‌مووزی ساڵی 2014 به‌ مه‌به‌ستی گه‌شت و گه‌ڕان له‌گه‌ڵ باوكیان ده‌ڕۆنه‌‌ وڵاتی توركیا، پاشان باوكیان ده‌یانباته‌‌ ناو‌ ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له‌ سووریا. دوای‌ مانگێك باوكیان له‌ ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌كوژرێت. هه‌ردوو مێردمنداڵه‌كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌لایه‌ن پیره‌مێردێكه‌وه‌ به‌خێو ده‌كرێن.

له‌ 26 ئاداری مانگی رابردوو، هه‌ردوو مێردمنداڵه‌كه، عه‌بدوڵڵا ناسر و ئه‌حمه‌د ناسر‌‌ ده‌گه‌نه‌ خاڵی سنووریی فیشخاپوور له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و كوردستانی رۆژئاوا، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌ تیرۆری كوردستان وه‌رده‌گیرێن و دواتر راده‌ستی كونسوڵخانه‌ی سعوودیه‌ ده‌كرێن له‌ هه‌ولێر و ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا پرۆسه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ و راده‌ستكردنی ئه‌و دوو مێردمنداڵه‌ سعوودییه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌‌ به‌هاوكاری دژه ‌تیرۆری كوردستان ئه‌نجامدراوه‌ و، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ وڵاتی توركیاوه‌ نه‌بووه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ راپۆرته‌كه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانیی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌وه‌ باسی لێوه‌ كراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.