له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ماسیمیلیانۆ ئه‌لیگری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی یۆڤنتۆس رایگه‌یاند كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌كه‌یان ئاماده‌نیه بۆ یاری قۆناغی چاره‌گی كۆتایی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌یاكس
هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاهێنه‌ره ئاماژه‌ی بۆكرد رۆناڵدۆ ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌ویه له‌گه‌ڵمان گه‌شتی هۆله‌ندا بكات تا ئاماده‌بێت بۆ ئه‌و یاریه، به‌ڵام دۆخی ئه‌و یاریزانه ئه‌سته‌مه‌و نامانه‌وێ سه‌ركێشی بكه‌ین
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌لیگری جه‌ختیكرده‌وه به‌پێی پشكینی پزیشكی رۆژانه قاچی ئه‌و یاریزانه باشبوونی به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و له‌ئێستاشدا هه‌شت رۆژمان له‌به‌رده‌م ماوه بۆ ئه‌و یاریه، بۆیه به‌ر له‌وه‌ی بریاری به‌شداری ئه‌و بده‌ین له‌دۆخی ئه‌رێنی و نه‌رێنی به‌شداربوونی ده‌كۆلینه‌وه
پێویسته بوترێت له‌یاریه‌كانی پاڵاوتنی گه‌یشتن به یۆرۆی دووهه‌زراو بیست كریستیانۆ له‌یاری به‌رامبه‌ر سربیا دووچاری پێكان هاتوو و به‌هۆیه‌وه له‌یاریگاكان دووركه‌وتۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.