له‌یاری ڕۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤۆلڤسبۆرگ ئه‌شره‌ف حه‌كیمی یاریزانی برۆسیا دۆرتمۆند له‌خوله‌كی چل‌و نۆی یاریه‌كه له‌شوێنی عه‌بدول دیالۆ چووه نێو یاریگا به‌هۆی پێكانی ناوبراو، به‌لام دواتر له‌خوله‌كی حه‌فتاو چوار به‌هه‌مان شێوه حه‌كیمی دووچاری شكانی په‌نجه‌ی قاچی بویه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه چووه ده‌ره‌وه‌ی یاریگا
دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی یانه‌ی برۆسیا دۆرتمۆند له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌تۆری كۆمه‌لایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه ئه‌شره‌ف حه‌كیمی تا به‌كۆتاهاتنی وه‌رزی ئه‌مساڵ له‌یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه
هه‌روه‌ها له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ئه‌و یاریزانه له‌مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت، پێویسته بوترێت عه‌بدو دیالۆش بۆ ماوه‌یه‌ك له‌یاریگا دوورده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه رانهكهیهنراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.