به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ئۆلی جۆنار سۆلسكایه‌ر له‌لێدوانێكی بۆ تۆری هه‌والی بی بی سی تیشكی خسته سه‌ر قسه‌كانی پۆل بۆگبای یاریزانی یانه‌كه‌ی، پۆگبا رایگه‌یاندبوو خه‌ون به‌یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌بینم
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ی پۆگبا سۆلسكایه‌ر روونیكرده‌وه پۆگبا ته‌نیا باسی خۆی نه‌كردوه، به‌ڵكو وه‌ك یاریزانێك رایگه‌یاندووه هه‌ر یاریزانێك ئاره‌زووی هه‌یه په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه بكات
هه‌روه‌ها سۆلسكایه‌ر وتیشی پۆگبا له‌ریزی شه‌یتانه سووره‌كان خۆشحاڵه‌و ئه‌ركه‌كانی خۆی زۆر به‌چاكی له‌نێو یاریگا ئه‌نجام ده‌دات
پێویسته بوترێت پۆل بۆگبا له‌سالی 2016 وه لهیۆڤنتۆسهوه گه‌ڕایه‌وه ریزی شه‌یتانه سووره‌كان له‌به‌رامبه‌ر بری 89 ملیۆن پاوه‌ندی به‌ریتانی دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ له‌گه‌ڵ خانمه پیره‌كه به‌رده‌وامبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.