سبه‌ى چوارشه‌ممه 3 ى 4 ى 2019 ، له‌شاری هه‌ولێر به‌به‌شداری 12 وڵات كۆلێژى جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشیه‌كانى زانكۆی سه‌لاحه‌دین یه‌كه‌مین كۆنفراسى نێوده‌وله‌تى به‌ڕێوه‌ده‌بات
كۆنفراسه‌كه به‌به‌شداری نوێنه‌رانى هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانى ئیتاڵیا ، ئه‌لمانیا ، به‌ریتانیا ، جه‌زائیر ، ئوردن ، سودان ، مصر چه‌ند وڵاتێكى دیكه‌ش به‌شدارن تێیدا
د. ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر یاریده‌ده‌ری ڕاگری كۆلێژى جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشیه‌كانى زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، كۆنفراسه‌كه له‌هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا به‌به‌شداری نوێنه‌رانى 12 وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ڕاشیگه‌یاند سوپاسى باره‌گای بارزانى ده‌كه‌ین لهپالپشتیان بۆ به‌ڕێوه‌چوونى یه‌كه‌م كۆنفراسى كۆلێژه‌كه‌مان كه‌یه‌كه‌م جاره كۆنفراسێكى دیار به‌به‌شداری نوێنه‌رانى وڵاتانى ئاماژه پێدراو دێته ئه‌نجامدان
د. ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كۆنفراسه‌كه ماوه‌ی 3 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت ، كه‌تێیدا 282 توێژه‌ر له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمی كوردستان به‌شدارن
كۆلێژى په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌ی و زانسته وه‌رزشیه‌كانى زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌ساڵی 1988 وه‌ك به‌شێك له‌كۆلێژی په‌روه‌رده‌ى زانكۆی سه‌لاحه‌دین دامه‌زراوه
له‌ساڵی 1998 وه‌ك كۆلێژێكى سه‌ربه‌خۆ دامه‌زرا ، له‌ساڵی 2018 ناوه‌كه‌ى گۆڕدرا بۆ په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشیه‌كان كه‌پێك هاتووه له دوو به‌ش ، به‌شى یارییه تیمییهكان و یارییه تاكه‌كان ، له‌ئێستاشدا له‌كۆلێژه‌كه نزیكه 650 قوتابی تێیدا ده‌خوێنن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.