ئەمڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی راگه‌یاند كه ته‌قه‌ی له باره‌گای داواكاری گشتی كردبوو له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پۆلسی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه: دوو دزی ئۆتۆمبێل دەستگیر کران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ی نیسانی 2019، دوای ئەوەی تەقە لە بارەگای داواکاری گشتی کرا، توانرا تەقەکەرەکە دەستگیر بکرێت، راشیگه‌یاندووه كه دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئه‌و ڕووداوە کردەوە و تۆمه‌تباره‌كه‌ش ڕەوانەی دادگا کراوه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه هاتووه، دوای ئەوەی پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی دوو ڕووداوی دزینی ئۆتۆمبێل لە نێو شاری هەولێر پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانی لە ماوەیەکی کەم دوو تۆمەتبار دەستگیر بکات.
لەم بارەیەوە مقدم ڕێباز کاوێس ئەفسەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوان بەشی دزینی ئۆتۆمبێل بە هەولێر پۆلیسی ڕاگەیاند کەوا ئاگادارکراینەوە بە بوونی دزینی ئۆتۆمبێل لە شەقامی ۱۰۰م و پارکی شانەدەر، ئێمەش دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و بە پشت بەستنمان بە کامێرای چاودێری توانیمان ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشکرا بکەین کە هەڵساون بە ئەنجامدانی تاوانەکە و لە بۆسەیەکدا دەستگیریان بکەین.
تۆمەتباران بە ناوی (ت.ڕ.ا)، تەمەن (۲٥) ساڵ، (ش.ا.س) (۲۲) ساڵ، دوای دەستگیر کردنیان دانیاننا بە تاوانەکەیان کەوا هەڵسابوون بە دزینی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (BMW و مازدا) لە شەقامی ۱۰۰م و بەردەم پارکی شانەدەر.
پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەر کرا، بەڕێزیان بڕیاریدا بە بەندکردنی هەردوو تۆمەتبار بە پێی ماددە (٤٤۳) لە ی.س
دارشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.