Erbil 38°C یەکشەممە 06 ئەیلوول 10:35

له‌ماوه‌ی چوار مانگدا سعوودیه‌ زیاتر له‌ 45 که‌سی له‌سێداره‌ داوه‌

یه‌كێتی ئه‌ورووپا دژی جێبه‌جێ كردنی سزای له‌سێداره‌دانه‌كه‌یه‌
کوردستان TV
100%

وڵاتی سعوودیه‌ له‌ماوه‌ی چوار مانگدا زیاتر له‌ 45 كه‌سی له‌سێداره‌ داوه‌ و یه‌كێتی ئه‌ورووپاش دژی جێبه‌جێ كردنی سزای له‌سێداره‌دانه‌كه‌یه‌ .

فێدێریكا مۆگه‌رینی، نوێنه‌ری باڵای سیاسه‌ته‌كانی ئاسایش و ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ له‌ كانوونی دووهه‌می ٢٠١٩ه‌وه‌ تائێستا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ سعوودیه‌ له‌سێداره‌ دراون، ٤٥ كه‌سی تێپه‌ڕ كردووه‌.

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی بیری هه‌موو لایه‌ك هێناوه‌ته‌وه‌ ٤ كه‌س كه‌ به‌هۆی قاچاخچێتی تلیاكه‌وه‌ ده‌ستگیركرابوون له‌رۆژانی دواییدا له‌سێداره‌دراون و ده‌ڵێت، "یه‌كێتی ئه‌ورووپا دژی جێبه‌جێ كردنی سزای له‌سێداره‌دانه‌ .

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ دوو له‌سه‌ر سێی وڵاتانی جیهاندا سیسته‌می سزای له‌سێداره‌دان هه‌ڵگیراوه‌ و ئاشكرای كردووه‌ كه‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌و بڕوایه‌دایه‌ ئه‌م سزایه‌ زۆر بێبه‌زه‌ییانه‌ و دژه‌ مرۆڤانه‌یه‌ و هاوكات هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆشی نییه‌.

سه‌رچاوه‌ / ئه‌نادۆڵۆ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.