ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3-4-2019 سه‌رۆك بارزانی چوارده‌هه‌مین پێشانگای نێودەوڵەتی هه‌ولێر بۆ كتێبی كرده‌وه كه یه‌ك ملیۆن ناونیشانی كتێب به به‌شداری 300 ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچه‌كه و بیانی نمایش ده‌كرێن و پێشانگاگه بۆ ماوه‌ی 11 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
له مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌شیدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له نووسه‌ر و ئه‌دیب و رۆشنبیر و كتێبدۆستان و به‌رپرسان و هاووڵاتییان ئاماده‌بوون .
سه‌رۆك بارزانی له ده‌ستپێكی مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی چوارده‌هه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێردا وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی ڕایگه‌یاند، هه‌رچه‌ند ته‌كنه‌لۆژیا پێش بكه‌وێت، كتێب هاوڕێیه‌كی باشه، سه‌رۆك بارزانی ڕاشیگه‌یاند: هه‌ولێر شانازی به كردنه‌وه‌ی پێشانگای ساڵانه‌ی كتێب ده‌كات.
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به ڕووداوه‌كانی موسڵ كرد و ڕایگه‌یاند: به به‌رپرسان و لایه‌نه‌كانم گوت كه بونیادنانه‌وه‌ی مووسڵ له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه سه‌ختتر ده‌بێت، كیشه‌ی مێژوویی كه‌ڵه‌كه‌بوو له مووسڵ هه‌یه، سه‌رۆك بارزانی ڕاشیگه‌یاند: كه لایه‌نه‌كان هه‌وڵی دابه‌شكردنی داهاتی مووسڵ ده‌ده‌ن.
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به داعش و مه‌ترسییه‌كانی داعش كرد و گوتی، هێشتا داعش مه‌ترسییه‌كی جدییه، ئه‌و هۆكارانه‌ی داعشیان درووست كرد هێشتا له عێراق ماون.
سه‌رۆك بارزانی تیشكی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێستای نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ڕایگه‌یاند: ده‌رفه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه، كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدیش دواده‌رفه‌ته بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
سه‌رۆك بارزانی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕاشکاوی بە سەرجەم لایەنەکانی کوردستانی ڕاگەیاند: کە چیتر چاوەڕوان ناکرێت و ”لەم ساتەوە“ کارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکوومەت دەست پێ دەکات.
سەرۆک بارزانی، باسی لە پرسی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: کە هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنی ساڵی ڕابردووی بە سەرکەوتوویی بەڕێ کرد و ئەنجامەکانیشی دەرکەوتوون، ئارامیی زۆرمان گرت و هەلی زۆرمان بە لایەنەکان دا، تاوەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان پێک بێت.
سه‌رۆك بارزانی جەختیشی کردەوە کە ئێستا گەیشتوونەتە قۆناغێک کە چیتر چاوەڕێ نەکەن و هیچ بیانووێک نەماوە و کاتی چاوەڕێکردن تەواو بووە، بۆیە پەرلەمانی کوردستان دەست بە جێبەجێکردنی کارەکانی خۆی دەکات و سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵدەبژێرێت و کارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.