سه‌رۆك بارزانی ڕایگه‌یاند: زۆر ئاراممان گرت و ده‌رفه‌تی زۆرمان دا به هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت له هه‌موو لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن پێكبێت.. تا ئێستا ئه‌و هیوایه‌مان هه‌یه كه حكومه‌ت له‌لایه‌نه جیاوازه‌كانی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن پێكبێت، به‌ڵام به روونی ده‌یڵێم له ئه‌مڕۆوه یه‌ك چركه‌ی دیكه چاوه‌ڕێ ناكه‌ین و پشتیوان به‌خوا به‌مزووانه حكومه‌تی نوێ پێكدێت.
ئه‌م وتانه‌ی سه‌رۆك بارزانی له وتارێكدا هات ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ـی٤ـی٢٠١٩ له‌دوای كردنه‌وه‌ی چوارده‌یه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له هه‌ولێر پێشكه‌شی كرد.
سه‌رۆك بارزانی له سه‌ره‌تای قسه‌كانی رایگه‌یاند: "كردنه‌وه‌ی پێشانگای كتێب ساڵانه له هه‌ولێر جێگای شانازییه و هه‌ولێریش شانازی به‌م پێشانگایه ده‌كات. "
سه‌رۆك بارزانی جارێكی تر سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی ڕووداوی نقوومبوونی "به‌له‌می مه‌رگ" له موسڵ كرد و له باره‌ی كێشه‌كانی شاری مووسڵ، ڕایگه‌یاند: " ئه‌و كاره‌ساته‌ی موسڵ هۆكاره‌كه‌ی خراپیی ڕه‌وش و نه‌بوونی ئاسایش و سیسته‌مێك بوو، به‌تایبه‌ت دوای رزگاركردنی شاره‌كه، به‌داخی زۆریشه‌وه زۆر له‌و خێزانانه‌ی كه دوای داگیركردنی شاره‌كه به‌هۆی تیرۆرستان ئاواره‌بوون، به هیوا و موژده‌وه گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك ئاواره‌بوونه‌وه، به‌تایبه‌ت كه بینییان نه خزمه‌تگوزاری نه ئاسایش و نه سیسته‌مێك هه‌یه له شاره‌كه،بۆیه دووباره گه‌ڕانه‌وه كه‌مپه‌كان".
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به مه‌ترسیی تیرۆر كرد و ڕایگه‌یاند: "به‌ڵێ داعش گورزی به‌هێزی به‌ركه‌وتووه و تووشی شكستی زۆر بووه، هه‌روه‌ها ئه‌و ناوچانه‌شی له‌ده‌ست داوه كه داگیری كردبوون چ له عێراق چ له سووریا، به‌ڵام مه‌ترسی داعش كۆتایی نه‌هاتووه، خه‌لافه‌ته ساخته‌كه‌ی داعش كۆتایی هات، به‌ڵام ترسه‌كه‌ی كۆتایی نه‌هاتووه، داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه و جددیه و بنه‌بڕكردنی داعش‌یش پێویسته به هاوئاهه‌نگی بێت له‌نێوان عێراق و سووریا، ناكرێت له وڵاتێكدا داعش بنه‌بڕ بكرێت، به‌تایبه‌ت له نێوان عێراق و سووریا له‌لاكه‌ی دیكه هه‌لی ئه‌وه هه‌بێت داعش سه‌رهه‌ڵ بداته‌وه و دروست بێته‌وه... خه‌لافه‌ته ساخته‌كه رووخا و ره‌نگه كۆتایی هاتبێت، به‌ڵام هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی داعش هێشتا ماون، بۆیه ناكرێت بڵێین داعش كۆتایی هاتووه و نه‌ماوه، ئه‌وانه‌ی واده‌ڵێن پێش هه‌مووان ناڕاستیی به خۆشیان ده‌ڵێن و بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و شتی دیكه واده‌ڵێن".
سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا رایگه‌یاند، پێشێلكردنی ده‌ستوور زۆر هه‌لی باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدای له‌ناو برد، به‌ڵام ئێستا كه‌شوهه‌وایه‌كی نوێ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆك بارزانی ڕایگه‌یاند: "ناكۆكی و كێشه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست بوو، ئه‌گه‌ر ده‌ستوور وه‌كو خۆی جێبه‌جێ كرابا، ئه‌و كێشانه ڕوویان نه‌ده‌دا، به‌ڵام ئێستا به خۆشحاڵییه‌وه هه‌موو گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه گفتوگۆ و دیالۆگ و هاوكاری، تاكه هۆكاری سه‌ركه‌وتوویی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه".
ڕاشیگه‌یاند: "ئێمه هه‌رگیز رۆژێك له رۆژان جگه له تێگه‌یشتن و گفتوگۆ بژارده‌ی دیكه‌مان نه‌بووه، ئه‌گه‌ر به‌ناچاری ڕێگه‌ی دیكه‌مان گرتبێته‌به‌ر، ئه‌و بێ گومان له‌سه‌رمان سه‌پێندراوه".
جه‌ختیشی كرده‌وه: "ئه‌مڕۆ كه‌شێكی نوێ و هه‌لێكی نوێ ده‌بینین، هه‌روه‌ها خواستێك هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، وای ده‌بینین كه بوونی به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی له سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌ت هه‌لێكی نوێیه، ره‌نگه دوایین هه‌لیش بێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، بۆیه به هیچ جۆرێك نابێت ئه‌و هه‌له له‌ده‌ست بدرێت و هاوكاری برام عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كه‌ین، هاوكار ده‌بین به شێوه‌یه‌كی جددی بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كان نه‌ك ته‌نیا له هه‌رێمی كوردستان، یان له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، به‌ڵكو چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ی تایبه‌تن به هه‌موو هاووڵاتیانی عێراق".
له‌باره‌ی بارودۆخی ھه‌رێمی كوردستان سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند: "ھه‌رێمی كوردستان ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێ كرد، ئه‌نجامه‌كانیش ده‌ركه‌وتوون و زۆر چاوه‌ڕێمان كرد، ھه‌لی پێویست دراوه به ھه‌موو لایه‌نه‌كان، به‌ڵام ئێستا گه‌یشتووینه‌ته قۆناخێك كه چیتر چاوه‌ڕێ نه‌كه‌ین و په‌رله‌مان ده‌ست ده‌كات به كاره‌كانی بۆ ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ھه‌رێم و ئاسانكاری بۆ پێكھێنانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان".
له كۆتاییشدا سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی كرده‌وه: "هیواخوازین و تا ئێستا ئه‌و هیوایه‌مان هه‌یه كه حكومه‌ت له‌لایه‌نه جیاوازه‌كانی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن پێكبێت، به‌ڵام به روونی ده‌یڵێم له ئه‌مڕۆوه یه‌ك چركه‌ی دیكه چاوه‌ڕێ ناكه‌ین و پشتیوان به‌خوا به‌مزووانه حكومه‌تی نوێ پێكدێت".
چوارده‌یه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له هه‌ولێر، به به‌شداری زیاتر له ٣٠٠ خانه‌ی وه‌شاندن له ٢١ وڵاتی عه‌ره‌بی و بیانی و هه‌روه‌ها ٤٢ خانه‌ی وه‌شاندن له هه‌رێمی كوردستان و زیاتر له ١٠٠ كه‌سایه‌تیی رۆشنبیر و ئه‌كادیمی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كراوه‌ته‌وه و ماوه‌ی ١١ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌رچاوه / ماڵپه‌ڕی فه‌رمی مه‌سعود بارزانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.